وەزارەتی دارایی بڕیارێكی دەربارەی مووچە دەركرد



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك تایبەت بە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەردەكات، كە خانەنشین كراون و خزمەتی هەژمارنەكراویان هەیە و دەڵێت: خزمەتەكەیان بۆ خانەنشینی بۆ هەژمار دەكرێت و مووچەكەیان بۆ هەمووار ددەكرێت.

بەپێی گشتاندنێك، كە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ژمارە 7 لە ڕۆژی 19ی 6ی 2023 دەریكردووە تایبەت بە هەژماركردنی ڕاژە ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرجەم ئەو خانەنشینانەی بەپێی یاسای چاكسازی مووچەیان هەموار دەكرێتەوە، خزمەتی بواری (شارستانی، پێشمەرگایەتی، هێزەكانی ناوخۆ، ئاوارەیی، كەرتی تایبەت)یان ئەگەر هەبوو، بۆیان ئەژمار دەكرێت”.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، “ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین كراون و لە كاتی هەبوون بۆ سەلماندنی ئەو بەڵگانەی پێویستە بۆ ئەژماركردنی ڕاژەكانیان، لەلایەن وەزارەتەكانیانەوە بەرز دەكرێتەوە بۆ لیژنەی هەژماری ڕاژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەژماركردنی ڕاژەكانیان، ئەویش تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی دەبێت.”

ڕوونیشی كردۆتەوە، ”بۆ مەبەستی هەژماركردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی، پێویستە بەڵگەنامە پێویستەكان لە ڕێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕاستاندنیان بۆ بكرێت و پاشان بۆ لیژنەی هەژماری ڕاژە لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرز بكرێتەوە بۆ هەژماركردنی ڕاژەكانیان، ئەویش بە تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشینی”.

تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سلێمانی دەستی پێكرد
پێشت تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە سلێمانی دەستی پێكرد
مەزڵوم کۆبانێ: ئامادەم بۆ دیالۆگی یەکڕیزیی هێزە کوردییەکان
دواتر مەزڵوم کۆبانێ: ئامادەم بۆ دیالۆگی یەکڕیزیی هێزە کوردییەکان
ەیوەندیدار