بەوێنە؛ كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی دادەخرێت



ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەكان لە گەڕەكی سابونكەران داخرا.

لای خۆیەوە، رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، كە لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان خواردنی سەرعەرەبانە و دەستگێرەكان مەخۆن، چونكە پابەندی هیچ یەكێك لەمەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نابن.

ڕاشیگەیاند، لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقایٔیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
پێشت وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
بێ ئەوەی یەک ووشە بڵێن بون بەناودارانی جیهان
دواتر بێ ئەوەی یەک ووشە بڵێن بون بەناودارانی جیهان
ەیوەندیدار