وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە



وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا تاوتوێی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی نێوانیان دەکەن

ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا تاوتوێ دەکرێن.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردوەتەوە، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ جیم ھەنتەر لێپرسراوی تیمی راوێژکارانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان ،کۆبووەوە و باسیان لە چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرد لە چوارچێوەی خاڵەکانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی ھەردوو پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا، بە مەبەستی رێکخستنەوە و یەکخستنی تەواوی ھێزەکانی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لە بارەی ئەو ئامادەکارییانە کراون بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان ھەردوولا.

 

شەپۆلێکی گەرمای خەماسینی هەرێم دەگرێتەوە و دەگاتە 50 پلە
پێشت شەپۆلێکی گەرمای خەماسینی هەرێم دەگرێتەوە و دەگاتە 50 پلە
بەوێنە؛ كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی دادەخرێت
دواتر بەوێنە؛ كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی دادەخرێت
ەیوەندیدار