بێ ئەوەی یەک ووشە بڵێن بون بەناودارانی جیهان



مەرج نییە هەموکات قسە یان (ووشە ) هۆکاری دەرخستنی تۆبێت، دەکرێت تەنها بێدەنگی بۆخۆی هۆی سەرکەوتنت بێت

زۆرن ئەوانەی لەڕێگەی وتار و گفتوگۆکانەوە لەنێو مێژوودا ناویان هەیەو بونەتە کەسانی ناودار و خاوەن سەرمایەی مەزن ، لەم نێوەندەشدا کەسانێک هەن بەبێ ووتنی هیچ ووشەیەک پێگەیەکی بەهێزیان لەنێو مێژوو و کۆمەڵگا و جیهانی سۆشیال میدیا داگیرکردووە.

لێرەدا باسی چەند کەسایەتییەکی دیار دەکەین کە بەبێ دەربڕین یان بەبێ ئەوەی یەک ووشەش بڵێن توانیویانە لەئاستێکی جیهانیدا پێگە و سەنگی خۆیان هەبێت

 

مەزنترینی مێژوو ، چارڵز ئێسپێنسێر چاپلین

 

چارڵز ئێسپێنسێر چاپلین ( Charlie Chaplin) ١٨٨٩–١٩٧٧) بەناوبانگ بە چارلی چاپلین. ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرهێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە، کە بە زۆری ناوبانگی بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانییەوە دەرکرد. پێش کۆتایی ھاتنی جەنگی جیهانی یەکەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیھانی بوو لەفیلمدا.

 

چارلی  لەلایەن شاژنی بەریتانیانیشانی سێر و شوالیەی پێ بەخشرا و ھەروەھا لەلایەن ھۆلیوود بۆ بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەمریکا بانگێشکرا.

چارلی چاپلین لە کریسمسی ١٩٧٧، بە بۆنەی نەخۆشی دیابێت لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا، لە ژیان ماڵ ئاوایی کرد. ژن و منداڵەکەی مەراسیمێکی شکۆداریان بۆ کۆچی چارلی بە ڕێوە برد و چارلی لە گۆڕستانی «کرۆسێر سەرووی»  سویسرا نێژرا.

چارلی جگە لەو کورتە فیلمە بێدەنگاینەی کە ھەموو جیھانی بەخۆ سەرسامکردوە نامەیەکی بۆ کچەکەی بە میرات جێھێشتووە، کە ڕەنگ بێت بۆ ئەوەی چارلی بناسین پێویستە ئەم نامەیە بخوێنییەوە. شتێک زۆر جێگەی سەرسووڕمانە ئەویش ئەوەیە کە  ئەدۆلف هێتلەر و چارڵی چاپلن لە یەک ساڵ و مانگ و ھەفتەدا لەدایکبوون تەنھا ٤ ڕۆژ جیاوازیانە بەڵام یەکەمیان ملیۆنەھا خەڵکی چارە ڕەش کردوو و دووەمیان خەڵکی ھەموو جیھانی بەھۆی کردەوەکنای دەخستە پێکەنین.

 

رۆون سبەستیان ئاتکنسن

ئەکتەر، نووسەر و بەرھەمھێنەری ئینگلیزی لەدایک بووی  6 ی کانوونی دووەم ساڵی ١٩٥٥، ناوبراو زیاتر بە کەسایەتی یان ڕۆڵی مستەر بین  ناسراوە کە بەشێوەی فیلم و زنجیرەی  کارتۆنی ھاتبوە بەرھەم، گەرچی بەشداریشی لە چەندەھا فیلم و ڕۆڵی تر کردووە، ناوبراو لەساڵی ١٩٧٨ ھاتۆتە نێو بواری ھوونەر و تاکوو ئێستاش بەردەوامە.

 

خابی لام

خابی لام بە  ئیتاڵی: Khaby Lame ئەستێرەی تیک تۆکی ئیتاڵی و لە ساڵی ٢٠٢٠ ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا، بە ڤیدیۆ گاڵتەجاڕییەکانی ناسراوە، کە گاڵتە بە بارودۆخی ڕۆژانە و ڕەوتی سۆشیال میدیا دەکات بەبێ ئەوەی ھیچ وشەیەک بەکاربھێنێت. شێوازی واژووکردنی خابی لام بریتییە لە بەکارھێنانی دەربڕینی زیادەڕەوی و زمانی جەستە بۆ گەیاندنی پەیامەکەی، زۆرجاریش ڤیدیۆکانی بەھۆی ڤیدیۆی ڤایرۆسی کۆرۆناکەوە پڕ ملیۆنان بینەر دەبێت و ھەواداری زیاتر بەدەستدەھێنێت.

خابی لام پێش ئەوەی ببێتە ئەستێرەی سۆشیال میدیا، لە کارگەیەکدا کاری کردووە. لە کاتی بەتاڵیدا دەستی کرد بە دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی بێزاری و سترێس و ڕۆژێک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و لە شەوێکدا دەیان ھەزار فۆڵۆوەری بەدەستھێنا.

لەو کاتەوە خابی لام بووەتە یەکێک لە کاریگەرە بەناوبانگەکانی تیک تۆک، بە ملیۆنان فۆڵۆوەر و بە ملیارەھا بینەری ڤیدیۆکانی بووە. ھەروەھا پلاتفۆرمی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەرێنی و ئیلھامبەخشین بە کەسانی دیکە بۆ شوێنکەوتنی خەونەکانیان بەکارھێناوە. سەرەڕای سەرکەوتنەکانی، بەردەوامە لە ئیلھامبەخشین بۆ ھەوادارەکانی لە سەرانسەری جیھان.

سەرچاوە :

ویکیپیدیا

 

 

بەوێنە؛ كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی دادەخرێت
پێشت بەوێنە؛ كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی دادەخرێت
توركیا بۆردومانى كۆبانێ‌ دەكات
دواتر توركیا بۆردومانى كۆبانێ‌ دەكات
ەیوەندیدار