ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون



ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لەڕووداوێکی هاتووچۆ جۆری وەرگەران ، پێچ پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەسەختی برینداربوون.

هاتووچۆی سۆران دەڵێت، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لەرێگا و وەرگەران، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری پیک اپ تۆیۆتا سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگای سۆران سیدەکان نزیک گوندی بادلیان لە ئەنجامی روداوەکە پێنج کەس بەسەختی برینداربوون . داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک .

توركیا بۆردومانى كۆبانێ‌ دەكات
پێشت توركیا بۆردومانى كۆبانێ‌ دەكات
عێراق گەورەترین پرۆژەی گواستنەوە ڕادەگەیەنێت
دواتر عێراق گەورەترین پرۆژەی گواستنەوە ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار