شارەوانی بۆ 8 گەڕەكی كۆنی سلێمانی بڕیارێكی دەركرد



ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی 5 بڕیار دەردەكات و هاوكات بڕیاریشی دا بۆ پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوری ئەو (٨) گەڕەكەی كە دەكەونە ناوەندی شار، بپارێزرێت لە تێكچون و گۆڕانكاریی.

ئەمڕۆ ٤ شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٧/٥، ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەن، نوێنەری داواكاڕیی گشتیی، كە جگە لە واژووكردنی (٥) بڕیار، كە ڕێكارە یاسایی و هونەرییەكانی بڕیبوو، هەروەها چەندین مامەڵەی هاووڵاتیان تاووتوێكرا و بڕیاری پێویستیان لە بارەوەدرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پلانی بەرەو پێشبردن و گەشەپێدانی سێكتەری گەشتیاریی لەشاری سلێمانی و زیاتر خزمەتكردن بە شوێنە گەشتیارییەكان و دروستكردنی ناوچەی گەشتیاریی و گرنگیدان بەو سیكتەرە و هێنانی گەشتیاری زیاتر و بوژاندنەوەی زیاتری كەرتی ئابووریی و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجانی شارەكەمان تاتوێ‌ كرا.

ئاشكراشی كردووە، لەماوەی (٧) ڕۆژدا نزیكەی (١١٣) هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانیان كردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری سلێمانی و ئەندازیارانی شارەوانیمان، تیشك خرایە سەر پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوری ئەو (٨) گەڕەكەی، كە دەكەونە ناوەندی شار و پاراستنی سیما و بەكارهێنانیان بەپێی یاسای ژمارە (٥) ساڵی ٢٠٢١، هەروەها فەرمانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، كە ناوەندی شار بپارێزرێت لە تێكچون و گۆڕانكاریی. دوای گفیوگۆیەكی چڕ ئەنجوومەنی شارەوانیی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەو مەبەستە.

 

گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکات
پێشت گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکات
دیمیتری مێدڤێدێڤ:ئەتۆم بژاردەیەکە بۆ کۆتایهاتنی شەڕ
دواتر دیمیتری مێدڤێدێڤ:ئەتۆم بژاردەیەکە بۆ کۆتایهاتنی شەڕ
ەیوەندیدار