دیمیتری مێدڤێدێڤ:ئەتۆم بژاردەیەکە بۆ کۆتایهاتنی شەڕ



جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆتایی هێنان بە هەر شەڕێک بە خێرایی لە ڕێگەی دوو بژاردەی ڕێککەوتنی ئاشتی یان بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە دەبێت.

مێدڤێدێڤ دەڵێت: هەر شەڕێک، تەنانەت شەڕێکی جیهانیش، دەتوانرێت بە خێرایی کۆتایی پێبهێنرێت: یان بە ڕێککەوتنی ئاشتی، یان بە ئەنجامدانی چەکی ئەتۆمی وەک ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٤٥ کردی و هێرۆشیما و ناکازاکی کردە خەلوزی وەستاندنی جەنگ و نزیکەی ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی کرا بەقوربانی”.

مێدڤێدێڤ ئاماژە بە فڕێدانی دوو بۆمبی ئەتۆمی بۆ سەر هێرۆشیما و ناگازاکی لە ژاپۆن لەلایەن ئەمریکاوە دەکات لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا کە دواجار بووە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕەکە.

دیمیتری مێدڤێدێڤ، بەردەوام لەسەر ئەو شەڕەی لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا سەریهەڵداوە، هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەو زمانە هەڕەشەئامێزەی کە زاڵ بوو بەسەر ڤیدیۆکەی ئەو بەرپرسە ڕووسیەدا، بەڵام پەنجەرەیەکی بۆ چارەسەری ئاشتیانە لەگەڵ ڕۆژئاوا کردەوە.

مێدڤێدێڤ وتی هەڵمەتی سەربازی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا لەوانەیە کۆتایی بێت کاتێک ڕۆژئاوا دابینکردنی چەک بۆ کیێڤ ڕابگرێت.

 

 

شارەوانی بۆ 8 گەڕەكی كۆنی سلێمانی بڕیارێكی دەركرد
پێشت شارەوانی بۆ 8 گەڕەكی كۆنی سلێمانی بڕیارێكی دەركرد
درۆنێك لە ناوچەیەكی هەرێم كەوتەخوارەوە
دواتر درۆنێك لە ناوچەیەكی هەرێم كەوتەخوارەوە
ەیوەندیدار