عێراق داوایەکی گرنگ لەئێران دەکات



عێراق پێشنیاری بۆ کردوون بە دینار مامەڵە بکەن وەک جێگرەوەی دۆلار، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارانەی گەنجینەی ئەمریکا دروستی کردووە لەسەریان.

عەبدولئەمیر رەبیهاوی ڕاوێژکاری بازرگانی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی عێراق و ئێران ڕایگەیاند، فشارەکانی گەنجینەی ئەمەریکا ڕێگری لە عێراق دەکات کە دۆلار بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئێران بەکاربهێنێت، ئەمەش ناچاری دەکات دراوی بازاڕی ئازاد بەکاربهێنێت کە ١٠٪ جیاوازە لە تمەنی دراوی فەرمی ئێران و زیان بە بازرگانانی ئێرانی دەگەیەنێت.

باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق پێشنیازی بۆ کردوون سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکانیان لە عێراق بکەن بە دینار، تەنانەت تورکیاش لە عێراق بە دینار مامەڵە دەکەن، بۆیە ئەوانیش پێشنیازەکەیان بەرزکردووەتەوە بۆ بانکی ناوەندی و ئەم بابەتەش لە قازانجی ئێرانە بۆئەوەی سەرجەم بازرگانان لەبری دۆلار مامەڵە بە دیناری عێراقییەوە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر جێگری وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندبوو کە عێراق سەرجەم قەرزەکانی گازی سەر وڵاتەکەی بۆ ئێڕان دابینکردووە، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لە گواستنەوەی پارەکە ناتوانن لەئێستادا سوود لەو پارانە وەربگرن.

وتەبێژی نوێی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربوو
پێشت وتەبێژی نوێی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربوو
وێنە؛ ٢٤ بەنگلادیشی لە نێو تانکەرێکدا دەستگیرکران
دواتر وێنە؛ ٢٤ بەنگلادیشی لە نێو تانکەرێکدا دەستگیرکران
ەیوەندیدار