سێ دەریاچە و ٢٠ پۆند لە هەولێر دروست دەکرێن



پڕۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و بڕیارە ٢٠ پۆندی دیکەش دروست بکرێن.

ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ساڵانی ڕابردوو پلانێک ھەبوو سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر دروست بکرێن، ئێستاش پڕۆژەکە بەردەستە و پێیدا دەچینەوە بۆ جێبەجێکردن، چونکە پڕۆژەکە پێویستی بە پارەیەکی زۆر ھەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پڕۆژەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووریش پارەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی خەرج بکات.

بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای ھەولێر وتیشی: پڕۆژەکە سێ دەریاچەی گەورە لە خۆ دەگرێت و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یانیش لە بەستۆڕە بۆ دابین بکرێت، جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ھەولێر.

ڕێبوار کاکەیی ڕوونی کردەوە: حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە زیاتر لە ٢٠ پۆندی دیکە لە سنووری ھەولێر جێبەجێ بکرێن و لەوانەش ٢١ پۆند بڕیاریان بۆ دەرچووە، حەوت پۆندی دیکەش پەسەندکراون و دەچنە بواری جێ بەجێکردن.

لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر مۆسکۆ
پێشت لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر مۆسکۆ
پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ خوێندکاران
دواتر پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ خوێندکاران
ەیوەندیدار