لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر مۆسکۆ



سه ڕچاوه یه ک لە تیمەکانی فریاگگوزاری ڕوسیا ڕایگەیاند، توانیویانە لەڕێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بخەنەخوارەوە کە بەمەبەستی هێرشکردنە سەر مۆسکۆ بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ڕوسیا تونیویانە لەناوچەی کالگۆی نزیک مۆسکۆی پایتەخت فڕۆکەئیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان بخەنەخوارەوە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان فڕۆکەی سێیەمیش بەهەمەن شێوە بەرەو مۆسکۆ ڕۆشتووە.

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان وەک بەشیک لە جەنگی ئەلیکترۆنی لەجەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا دەبینرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە، ئۆکرانیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەستی بە هێرشکردن بۆسەر ڕوسیا و مۆسکۆی پایتەخت کردووە کاتێک لە مانگی ئایاردا لەڕێگەی هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر مۆسکۆ.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بڵاویکردەوە توانیویانە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستمی ئاسمانییەوە فڕۆکە ێفڕۆکەانەکانی ئۆکرانیا تێکبشکێنن و بیانخەنە خوارەوە.

دەیان دۆنم لە سلێمانی سووتان و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا
پێشت دەیان دۆنم لە سلێمانی سووتان و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا
سێ دەریاچە و ٢٠ پۆند لە هەولێر دروست دەکرێن
دواتر سێ دەریاچە و ٢٠ پۆند لە هەولێر دروست دەکرێن
ەیوەندیدار