سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا



لە مانگی تەمموزدا سێ رۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی عێراق و پشووەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی خشتەی پشووه‌ فەرمییه‌كانى حکومەتی هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە بە بۆنەی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراقەوە لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ کە بەرامبەرە بە ١ی موحەڕەمی ١٤٤٥ی کۆچی کە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی کۆچییە پشووی فەرمییە.

هاوکات، بەگوێرەی خشتەکە ڕۆژی ٢٧ی تەمموز لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییەکە بەرامبەرە بە ١٠ی موحەڕەم و بە ڕۆژی عاشورا دەناسرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیکردووە
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیکردووە
بە هۆی خراپیی کوالێتی، بەنزیخانەیەك لە سلێمانی داخرا
دواتر بە هۆی خراپیی کوالێتی، بەنزیخانەیەك لە سلێمانی داخرا
ەیوەندیدار