بە هۆی خراپیی کوالێتی، بەنزیخانەیەك لە سلێمانی داخرا



لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان، بەنزینخانەیەك لە شاری سلێمانی داخرا.

سۆران کەمال، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ڕایگەیاند: لەمیانی بەدواداچونەکانمان بۆ کوالێتی سووتەمەنی و دوای پشکنین، دەرکەوت بەنزینی نۆرماڵی بەنزینخانەی مامۆستایان لە ڕاپەڕین کوالێتی خراپە.

ڕوونیشیکردەوە، پەستانی هەڵمی بەنزینەکە بەرز بووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر فیدپەمپی ئۆتۆمبێل و پیسبوونی ژینگە هەیە.

ڕاشیگەیاند، پێشتریش هاووڵاتییان سکاڵایان لەسەر بەنزینخانەکە هەبووە، هەربۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت.

سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
پێشت سێ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
بە هۆی وەرگەڕانی تانکەرێك، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا
دواتر بە هۆی وەرگەڕانی تانکەرێك، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار