وەزیرەكانی پارتی و یەكێتی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت



پەرلەمانی عیراق متمانەی بەخشییە هەریەك لە پەنگین عەبدوڵڵا ڕێكانی وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و ئەشغاڵی گشتی، و نزار محەمەد سەعید ئامێدی وەك وەزیری ژینگە.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”پەرلەمان دەنیگدا بۆ تەواوكردنی كابینە وەزارییەكە، پاش بەخشینی متمانە بە هەردوو وەزیرەكە بە ئامادەبوونی 208 پەرلەمانتار، بەخشینی متمانەكەش بە زۆرینەی ڕەها بوو”.

بەو دەنگدانە پەرلەمان كۆتایی بە ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێنا و كابینەی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی تەواوكرد.

مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكردەوە
پێت مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكردەوە
توركمانەكان: جەنگی ئەهلی لە كەركوك بەرپادەبێت
دوات توركمانەكان: جەنگی ئەهلی لە كەركوك بەرپادەبێت
پەیوەندیدار