مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكردەوە



دوابەدوای بانگەوازەكەیان بۆ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندان بۆ بەدەستهێنانی مافەمانیان، مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی، سەیدسادق، ئیدارەی ڕاپەڕین بایكۆتیان دەستپێكردەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەمەبەستی جەختكردنەوە لە داواكانیان بۆ دامەزراندن، مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان ڕاگەیاند.

مامۆستایانی وانەبێژ داوادەكەن لە وانەبێژییەوە بكرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی و تا ئێستاش چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی و وەزارەتی پەروەردە ئەنجام داوە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسیان یەكلایی نەكراوەتەوە.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاتر لە 30 هەزار مامۆستایە و بە بەشێكی گرنگ و گەورەی كەرتی پەروەردە دادەنرێن بەتایبەت لە پەروەردەی دەرەوەی شارەكان، كە بایكۆت كردنی ئەوان پڕۆسەی خوێندن پەكدەخات.

سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات
پێشت سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات
وەزیرەكانی پارتی و یەكێتی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت
دواتر وەزیرەكانی پارتی و یەكێتی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت
ەیوەندیدار