توركمانەكان: جەنگی ئەهلی لە كەركوك بەرپادەبێت



 

حزبە توركمانیەكان و پەرلەمانتارانی پێكهاتەكە ، جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوری عیراق ڕەتدەكەنەوە و هۆشداریی دەدەن لە بەرپابوونی “جەنگی ئەهلی” لە حاڵەتی جێبەجێكردنی ماددەكە لە پارێزگای كەركوك كە بە ناوچەیەكی جێناكۆك لەنێوان هەرێم و بەغدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ شەممە، حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ حزبە توركمانییەكان و پەرلەمانتارانی پێكهاتەكە ڕایگەیاند:”ئەوەی دەیبیستین لەلایەن هەندێك لە بەرپرسان سەبارەت بە زیندووكردنەوەی ماددەی 140ی دەستوری عیراقی كە لە كارنامەی حكومەتدا ئاماژەی پێكراوە بە كارئاسانی هەموان و ئامادەنەبوونی توركمان، ئێمە لەو بارەیەوە هەڵوێستمان ئاشكرایە و دەڵێن، ماددەكە شكستخواردووە لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی و ئاشتیانە بۆ پرسی كەركوك، لەگەڵ ئەمەشدا ئەو بڕگە ئەرێنیانەی لە ماددەكەدا هەن سەبارەت بە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی پەیوەست بەو موڵكداریی و زەوی و زارانەی لەلایەن ڕژێمی لەناوچووە دەستییان بەسەرداگیرابوو، تائێستا جێبەجێنەكراون”.

بە وتەی حەسەن تۆران:”ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی ماددەكەوە ڕوون و ئاشكرایە، ئەو بڕگانەی لە ماددەكەدا هەن، ڕەنگە ببنە مایەی بەرپاكردنی جەنگی ئەهلی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك”.

 

 

 

وەزیرەكانی پارتی و یەكێتی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت
پێشت وەزیرەكانی پارتی و یەكێتی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت
زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە
دواتر زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی لەناو منداڵان بڵاوبۆتەوە
پەیوەندیدار