ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

سکت دێشێت و ئازاری هەیە؟ بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری خێرایی بکە

خێزان

زۆرێکمان بە هۆکاری جیاواز توشی ئازاری گەدە دەبین، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی جیاوازە بۆ ڕاگرتنی ئازاری گەدە:

– بیبەری توون بخۆ چونکە بۆ ئازاری گەدە باشە، بەڵام لە گەڵ شتی دیکەدا بیخۆ نەک بەتەنها

– وەرزشی یۆگا ئەنجام بدە، کە ڕێگری لە ئاوسان و هەواکردنی گەدە دەکات

– زەنجەفیل بخۆ، کە بۆ نەهیشتنی ئازاری گەدە بەسوودە.

– دەتوانیت لەکاتی بونی ئازار گەرمی بخەیتە سەر سکت و چارەسەری دەکات

– چەند دڵۆپێک لە زەیتی گوێزی هیندی یان نەعنا یان زەنجەفیل بکەرە ناوکتەوە، دواتر بە هێواشی بیشێلە ئازارەکەی ناهێڵێت.

ریکلام

تەندروستی

٥ پێکهاتەی سەرەکی بۆ جەستەمان کە گەر کەمبێت حاڵمان باش نابێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ پێکهاتەی سەرەکیە بۆ جەستەمان کە گەر کەمبێت حاڵمان باش نابێت و پێویستە ناوە ناوە پشکنینی بۆ بکەین:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک نیشانەی مەترسیداری غودەی دەرەقی نابێـت پشتگوێیان بخەیت

خێزان
ئەم نەخۆشییە برییە لە لاوازبوونی گلاندی دەرەقی واتە دەردانی ڕێژەیەکی کەم تر لە ئاسای هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی لاوازی میتابۆلیزمی لەش واتە گۆڕینی خۆراک بۆ وزە.

غوده‌ چییه‌؟
غوده‌ (رژێن) واته‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه‌ هۆرمۆنێك یان زیاتر دروست ده‌كات و ده‌یڕێژێت بۆ ناو خوێن، یان بۆ ناو بۆشایییه‌كانی له‌ش، وه‌ك لیكه‌ڕژێن بۆ ناوده‌م، په‌نكریاسه‌ رژێن بۆ ناو ریخۆڵه‌، ئاره‌قه‌ رژێن بۆ سه‌ر پێست… هتد.

 

گۆڕان لە دەنگ و قسە کردندا.

بێتاقەت بوونی بێ هۆکار و بەردەوام.

 

باریک بوونی برۆ و هەڵوەرینی موو هەروەها چرچ بوونی پێستی خوار چاو.

 

پەیدابوونی ئازار لە جومگەکان و ماسولکەکاندا.

 

بە زەحمەت شت دەبیستێت یان تێناگات

کەم بوونەوەی ئارەزووی سەرجێی لەگەڵ خێزاندا. 

 

زیاد بوونی ئارەزووی خواردن بەشێوەیەکی زیاتر لە پێشتر.

میزکردنی زۆر و نائاسایی

تینووبوونی بەردەوام کە پێشتر کەسەکە نەیبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڤایرۆسی ترسناکی نوێ (G4 EA H1N1) بە ڕێوەیە

خەڵک – خێزان

ڤایرۆسێکی نوێ لە چین دەرکەوتووە بە G4 EA H1N1 ناسراوە، دەوترێت تیرەیەکی (strain) نوێی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازە کە دەگواێزرێتەوە بۆ مرۆڤ و مرۆڤیش ھیچ بەرگریەکی نییە تا ئێستا بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە پێشبینی کراوە، بۆیە زەنگی مەترسی لێدرا و داوا کرا کە چاودێری وردو چر بکرێت بۆ ئەوەی لە داھاتود نەبێتە پەتایەکی جیھانی.

 

سەهەڵدانی ئەم ڤایرۆە، لە توێژێنەوەیەکی زانستیدا ھاتووە کە لەگۆڤاری PNAS سەر بە دەزگای ئەمریکی United States National Academy of Sciences بڵاوکراوەتەوە.

لەتوێژینەوەکەدا پرۆفیسۆر “کین تشۆ شانگی چینی” دەڵێت؛ ئێستا چین سەرقاڵی پەتای کۆرۆنایە لە ھەمان کاتدا نابێت ئەم ڤایرۆسە نوێیە پشت گوێ بخرێت کەھەموو ئاکارێکی پەتای جیھانی تێدایە تا نەبێتە پەتایەکی سەرتاسەری جیھانی.

 

ئەم ڤایرۆسە تێکەڵێکە لە ٣ تیرەی جیاواز یەکیێکیان لە جۆری ئەوەی کە لە باڵندەی ئەوروپی و ئاسیایدا بوو H1N1 کە بووە ھۆی پەتای ساڵی ٢٠٠٩، دووەمیان H1N1 کە لە ئەمریکای باکوور بوو وە تیرەی جینی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە و مرۆڤ و ئەنفلۆنزای بەرازی تێدایە تەنھا گۆرانکاری نوێ بوونی تیرەی G4 ە کە مەترس دروستکردووە لەبەرئەوەی مرڤ ھیچ بەرگرییەکی بەرامبەر ئەم تیرەیە نیە، ڤاکسینی چارەسەری پەتاکانی تر چارەسەر نیە و مرۆڤ ناپارێزێت لەم ڤایرۆسە نوێیە، بەڵام رەنگە لە ئایندەدا بتوانرێت گۆرانکاری تێدا بکرێت بۆ سوود وەرگرتن لێی.

 

دوو زانای تری بوارەکە (ئوسترالی و چینی) کە بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە ھاوڕان لەوەی کە ئەم ڤایرۆسە بە مامەڵەکردنی راستەوخۆ لە گەڵ بەرازدا دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بۆیە پێویستی بە چاودێری وردە، لە ١٠٪‏ ئەو کرێکارانەی کە لەکێڵگەی بەرازدا کاریان کردوە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای چیندا توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

تیمێکی تری زانایانی چین کە بەدواداچوونیان بۆ ئەم ڤایرۆسە کردوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڤایرۆسی G4 لە سالی ٢٠١٦ بە قورسی بڵاوبوەتەوە لە بەرازی ١٠ ناوچەی جیاجیای چین، زانا ئەمریکیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، تاکو ئێستا ترس لە بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە نییە وەکو پەتایەکی جیھانی، بەڵام دەبێت گرنگی پێ بدرێت و پشت گوێ نەخرێت، چونکە ئەم ڤایرۆسە توانای گواستنەوەی ھەیە لەمرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر، ئەوەش مەترس گەرەی دروست کردووە.

وەرگێڕانی  –   د. سیروان حەسەن

سەرچاوە (لەندەن – العربیةنت)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان