ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا چۆن ڕوویدا؟



گەنجێک کە لە کاتی تەقەکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە لەگەڵ نایل ئەلمەرزوکی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، کلیپێکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بڵاوکردووەتەوە، تیایدا باس لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەکات بە ئامانجی “دەرخستنی ڕاستییەکان”. چونکە وەک خۆی دەڵێت درۆیەکی زۆر هەیە کە دوترێت”،.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی “سکای نیوز”ی بەریتانی، ئەو گەنجە ڕایگەیاندووە، دەیەوێت چیرۆکەکە “لە ئەی بۆ ز” بگێڕێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو و نایل و هاوڕێی سێیەمیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدسیان بە کرێ گرتووە و بڕیاریانداوە بچنە دەوروبەری نانتەر لە پاریس، ئاماژەی بەوەشداوە “ئێمە لەژێر کاریگەری هیچ جۆرێک لە مەی و ماددەی هۆشبەردا نەبووین”.

 

گەنجەکە ئەوەشی خستەروو، ئەو سێ کەسە سەرنجیان داوە کە ماتۆڕسکیلەکانی پۆلیس بەدوایانەوەن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنن، دواتر ئەفسەرێک لە پەنجەرەکە نزیک دەبێتەوە و داوای لە نایل کردووە ئۆتۆمبێلەکە بکوژێنێتەوە، هەڕەشەی تەقەکردنی لێکردووە.

 

گەنجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەفسەرەکە بە لولەی دەمانچەکەی لە نایل ی دا، دواتر ئەفسەری دووەم گەیشتە لای و هەڕەشەی لێکرد: مەجوڵێ، ئەگەرنا تەقە لە سەرت دەکەم.

 

لە درێژەی قسەکانیدا، ئەفسەری یەکەم جارێکی دیکە بە دەمانچەکە لێی دەداتە ، بۆیە نایل پێی بەر بەنزین دەکەوێت ، ئەمەش بووە هۆی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکە، بۆیە ئەفسەری دووەم دەستی کردووە بەتەقەکردن.

 

گەنجەکە دەڵێت دوای ئەوەی تەقە لە نایل کرا  “ئازار و لەرزین” ی نایلی بینی و  دەشڵێت “ترسام، لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم و ڕامکرد، پێموابوو لەوانەیە تەقە لەمنیش بکەن”.

 

پاسکال براچ، داواکاری گشتی نانتەری ڕایگەیاندووە، ئەفسەرەکان هەوڵیانداوە گەنجەکە بوەستێنن، چونکە زۆر گەنج دەرکەوتووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدسی بە تابلۆی پۆڵەندییەوە لە هێڵی پاسێکدا لێخوڕیوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی وایکردووە بگاتە ئەو ئەنجامەی کە بەکارهێنانی چەکەکە لەلایەن ئەفسەرەکەوە لەڕووی یاساوە ڕیگەپیدراو نەبووە لەوکاتەدا.

 

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەفسەرەکە کراوەتەوە و لەزیندان دەستبەسەر کراوە،

 

ئەم ڕووداوە کە ڕۆژی سێشەممە ڕوویدا، شەپۆلێکی توڕەیی لە سەرانسەری فەڕەنسا لێکەوتەوە، خۆپیشاندان و ئاژاوە لە ژمارەیەک شاردا سەریهەڵدا.

 

پۆلیسی فەرەنسا لە شەوی چوارەمی ئاژاوەگێڕییەکاندا زیاتر لە ١٣٠٠ کەسی دەستگیرکرد، لەکاتێکدا خێزان و هاوڕێکانی ئەو گەنجە بەناوی نایل، ڕۆژی شەممە کۆبوونەوە، ، بۆ پرسەکەی کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی پاریس، گیانی لەدەستدا.

شارەوانی سلێمانی کارەکانی لە ڕۆژانی جەژندا ڕاگەیاند
پێشت شارەوانی سلێمانی کارەکانی لە ڕۆژانی جەژندا ڕاگەیاند
پەیجی سەلوان مۆمیکا داخرا
دواتر پەیجی سەلوان مۆمیکا داخرا
ەیوەندیدار