شارەوانی سلێمانی کارەکانی لە ڕۆژانی جەژندا ڕاگەیاند



شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند تیمەکانیان بەبەردەوامی و لەڕۆژانی جەژندا لەئەرک دابوون بۆ خاوێنکردنەوەی سار و شەقام و ناوبازاڕەکان ،

سەرۆکایەتی سارەوانی سلیمانی بڵاویکردەوە لەهەرچوار ڕۆژەکەی جەژنی قوربانی پیرۆزدا تیمەکانیان و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ماندوونەناسانە کاریانکردووە بۆ پاکڕاگرتنی سیمای شار ،

 

شارەوانی نووسیویەتی “لەسەر راسپاردەی بەرێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی هەر لە رۆژی عارفە وە تا کۆتا رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز تیمەکانمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی و بەشی خزمەتگوزاری وبەشی ئامێرەکان بەردەوام بوون لەکارەکانیان”

 

ئاماژەی بەوەشداوە کە ،تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتیمان و کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاک ئەمرۆ چوارەم رۆژی جەژن ، هەستان بەپاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان و پاککردنەوەی ناوبازار و شەقامەگشتییەکان ، هەروەها تاوانەکردنی سەرپێچیەکان و لابردنی زیادەڕەوییەکان ، وەچاودێرکردنی سەرجەم ئەوشوێنانەی کە رێگەپێدرابوون بە فرۆشتنی ئاژەڵ لەماوەی چوار رۆژی جەژندا، بەمەبەستی پابەندبوون بە رێنماییەکان، لەگەڵ لابردن وتیکدانی ئەوشوێنانەی کە بە زیادەڕەوی هەستابوون بەفرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نەبوون.

 

محەمەد شیاع سودانی، گۆڕانکاری لە پارێزگارەکاندا دەکات
پێشت محەمەد شیاع سودانی، گۆڕانکاری لە پارێزگارەکاندا دەکات
ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا چۆن ڕوویدا؟
دواتر ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا چۆن ڕوویدا؟
ەیوەندیدار