پەیجی سەلوان مۆمیکا داخرا



ناوەندی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڕیاریداوە بە سڕینەوەی پەیجی سەلوان مۆمیکا ،بەهۆی ئەوەی کە کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاندوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، پلاتفۆرمی فەیسبوک پەیجی سەلوان مۆمیکای عێراقی سڕیەوە دوای ئەوەی کۆپییەکی لەقورئانی پیرۆز سوتاند.

ڕوداوی سوتاندنی کۆپییەکی قورئان لە شاری ستۆکهۆڵم لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردودا شەپۆلێکی توڕەیی بەربڵاوی لێکەوتەوە و لەسەر ئاستی باڵا و جەماوەری سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە کرا، لەعێراق و چەندین وڵات خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕی ئایینی زیاتر لە دو ملیار موسڵمان ئەنجامدرا.

 

28ی ئەم مانگە، لە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان هاوڵاتییەک بەناوی سەلوان مۆمیکا کە پەنابەرێکی عێراقییە لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، لەوکاتەوە تادێت ناڕەزایی و دژایەتی ئەو کارە لە کۆمەڵگە مسوڵمانەکاندا زیاتر دەبێت.

ئەو پەنابەرە تەمەنی 37 ساڵە و خەڵکی پارێزگای نەینەوایە، دوێنێ بۆ جاری دوەم کۆپییەکی لە قورئانی پیرۆزی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید سوتاند، پێشتریش لەلایەن دادگای فیدڕاڵی لە ستۆکهۆڵم رەزامەندی لەسەر ئەو کارە دراوە.

ئەمڕۆش فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆبیاس بیلسترۆم، هاوتا سویدییەکەی ئەنجامدا و لەبارەی کاردانەوەکانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز و سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز گفتوگۆیان کرد و جارێکی دیکە داوای کرد ئەو پەنابەرە عێراقییەی قورئانەکەی سوتاند رادەستی حکومەتی عێراقی بکرێت.

 

ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا چۆن ڕوویدا؟
پێشت ئاڵۆزییەکانی فەرەنسا چۆن ڕوویدا؟
عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد
دواتر عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد
ەیوەندیدار