عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد



وەزارەتی نەوتی عێراق داھاتی ھەناردەی نەوتی مانگی حوزەیرانی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ٧ ملیار دۆلارە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە مانگی حوزەیراندا، رۆژانە سێ ملیۆن و ٣٣٥ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتی دەکاتە  ١٠٠ ملیۆن و ٥٩ ھەزار و (٥٢) بەرمیل نەوت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە زیاتر لە ٩٨ ملیۆن و ٧٢٥ ھەزار بەرمیلی لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشورەوە ھەناردەکراوە، زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٣ ھەزار بەرمیلیشی لە گەیارەوە ھەناردەکراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، داھاتی نەوت لەمانگی رابردوودا ٧  ملیار و   ١١٥ ملیار دۆلار بووە ھەر بەرمیلێک بە ٧١ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشراوە.

پەیجی سەلوان مۆمیکا داخرا
پێشت پەیجی سەلوان مۆمیکا داخرا
سوریا میوانداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات
دواتر سوریا میوانداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات
ەیوەندیدار