حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات ، حاجییان دەستیان بە جێهێشتنی سعودیە کرد



وەزیری تەندروستیی سعودیە رایگەیاند: وەرزی حەجی ئەمساڵ کە یەکەم وەرزە بەبێ کۆت و بەندە تەندروستییەکان لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕێوەدەچێت، بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتوە.

فەهد عەبدولڕەحمان، وەزیری تەندروستیی سعودییە ڕایگەیاند: وەرزی حەج کۆتایی هاتوە و حاجییان دەستیان بە جێهێشتنی سعودیە کردوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە: پلانی تەندروستی حکومەتی سعودییە، وەکو خۆی و بەبێ هیچ ئاستەنگێک کۆتایی هاتوە و 1.8 ملیۆن حاجی تێیدا بەشدار بون، ئەو کەسانەی بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەشتیان کردوە، لە 150 وڵاتی جیهانەوە ڕوویان لە سعودیە کردوە.

بەپێى ئامارەکانیش، لەسەرەتاى دەستپێکى وەزرى حەجکردنەوە دوو هەزار کەس بەهۆى بەرزى پلەکانى گەرماوە نەخۆشکەوتون و لەو ژمارەیەش هەزار و 721 کەسیان لە رۆژى پێنجشەممەدا بوو بەهۆى ئەوەى پلەکانى گەرما گەیشتوەتە 48 پلەى سەدى، هاوکات تائێستا زیاتر 30 حاجى گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 10 حاجییان ئێرانى بون و کەیەکێک لەو حاجییە ئێرانییانە تەمەنى 114 ساڵ بوە.

یەکێتی ئەوروپا سوتاندنی قورئان شەرمەزار دەکات
پێشت یەکێتی ئەوروپا سوتاندنی قورئان شەرمەزار دەکات
پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت
دواتر پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت
ەیوەندیدار