یەکێتی ئەوروپا سوتاندنی قورئان شەرمەزار دەکات



یەکێتی ئەوروپا سووتاندنی قورئانی پیرۆزی شەرمەزار کرد و هۆشداری لە ڕەگەزپەرستی دەدات.

 

ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئێرث نیوز گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، “بە توندی سووتاندنی قورئان ڕەتدەکەینەوە، ئەم کارەش ​​بە هیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەی بۆچوونەکانی یەکێتیەکە نییە”، سوتاندنی کتێبە پیرۆزەکان سووکایەتیکردن و بێڕێزیکردنە و کردەوەیەکی ڕەگەزپەرستانەی ڕوونە”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەرکەوتنی ڕەگەزپەرستی و بێگانەپەرستی و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان لە ئەوروپادا جێگەیان نییە و زۆر بەداخەوە کە کردەوەیەکی لەو شێوەیە لە کاتی ئاهەنگگێڕانی موسڵمانان بۆ جەژنی قوربان ئەنجامدرا”.

 

سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە چەندڕۆژی ڕابردوودا ڕەنگدانەوەی توندی لێکەوتەوە و چەندین کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا .

ئەو 15 وڵاتەی تێیدا بێڕێزی بەرامبەر قورئانی پیرۆز کراوە
پێشت ئەو 15 وڵاتەی تێیدا بێڕێزی بەرامبەر قورئانی پیرۆز کراوە
حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات ، حاجییان دەستیان بە جێهێشتنی سعودیە کرد
دواتر حەجی ئەمساڵ کۆتایی هات ، حاجییان دەستیان بە جێهێشتنی سعودیە کرد
ەیوەندیدار