نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت



ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمی كوردستان ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد دەكات و لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق دەبێت بەنزین بە نرخی ٤٥٠ دینار بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابینبكات ئەوەش لە ڕێگای دابینكردنی سووتەمەنییەوەیە بۆ پارێزگاكانی هەرێم.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکردووە، بە تەرخانكردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت.

عێراق داوای ڕادەستکرتدنەوەی سەلوان مومیکا دەکات
پێشت عێراق داوای ڕادەستکرتدنەوەی سەلوان مومیکا دەکات
بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بە قەرز دەدریتە هاوڵاتییانی هەرێم
دواتر بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بە قەرز دەدریتە هاوڵاتییانی هەرێم
پەیوەندیدار