لە شارێكی باشووری كوردستان ڕێگە بە قوربانی لە ماڵەوە درا



وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەوە قوربانی بکەن.

عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە، “لە کەرکوک هیچ بڕیار و رێنوێنییەک نییە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پابەند بکرێن قوربانی لە ماڵەوە نەکەن.

ڕاشیگەیاند، هاووڵاتیان ئازادن لە ماڵەوە یان لە سەربڕینخانە قوربانییەکە بکەن، بەڵام ئەوەی گرنگە پابەندیی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستییەکان بن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەرکردووە، کە بۆ جەژن نابێت لە دەرەوەی سەربڕینخانەکان قوربانی بکرێت.

ئەم بڕیارەی تەندروستی هەرێم لەكاتێكدایە، كە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێم بڵاوبۆتەوە و تا ئێستا لە هەرێم 11 كەس تووشی پەتاكە بوون و 4 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕاوێژكارێكی سودانی: هێزی کڕینی دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە
پێشت ڕاوێژكارێكی سودانی: هێزی کڕینی دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە
بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندانە و چوونە سەر باڵیۆزخانەی سوید
دواتر بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندانە و چوونە سەر باڵیۆزخانەی سوید
ەیوەندیدار