ڕاوێژكارێكی سودانی: هێزی کڕینی دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە



 

ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، گەشەسەندنی ئابوری ناوخۆیی و دابینکردنی دراوی بیانی دەبنە هۆی بەهێزبوونی هێزی کڕینی دیناری عێراقی.

مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی عێراق لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە و زۆربوونی ئاستی نەختینەیی دیناری عێراقی لە ڕێگای داهاتی ناوخۆوە، توانای هێزی کڕینی دیناری عێراقی بەرز دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی خەرجییەکانی حکومەت کاریگەری دەبێت لە سەر کەمبوونەوەی دیناری عێراقی، بەڵام ئێستا عێراق خاوەنی گەورەترین یەدەگی دراوە لە مێژوییدا و دەتوانێت ئەو ئاڵنگارییانە تێپەڕێنێت، کە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگی تەواو هەیە لە نێوان سیاسەتی نەختینەیی و بەڕێوەبردنی دارایی و سیاسەتی ئابووری، ئەوەش دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی هێزی کڕینی دینار.

 

یەكێتی: هەڵبژاردن ناكرێت
پێشت یەكێتی: هەڵبژاردن ناكرێت
لە شارێكی باشووری كوردستان ڕێگە بە قوربانی لە ماڵەوە درا
دواتر لە شارێكی باشووری كوردستان ڕێگە بە قوربانی لە ماڵەوە درا
ەیوەندیدار