بەهۆی خواردنی جەژنەوە 29 كەس ژەهراوی بوون



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی خواردنی جەژنەوە 29 كەس ژەهراوی بوون و دەشڵێت: “3 حاڵەتی شەڕەچەقۆ تۆماركراوە، بەڵام هیچ كەسێك لە نەخۆشخانە نەمردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكە، ١٧٦ نەخۆش سەردانی بەشی پێشوازیان کردوە و ٢٥٠ پشکنین ئەنجام دراوە و ٩٠ تیشک گیراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لە یەكەم ڕۆژی جەژندا ٣ ڕووداوی ماتۆرسکیل و ٣ حاڵەتی شەڕەچەقۆ و ٢ سوتاوی و ٣ کەوتنەخوارەوە تۆماركراون.

ئاشكراشی كردووە، ٢٩ حاڵەتی ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنی جەژنەوە تۆماركراوە، بەڵام هیچ كەسێك نەمردووە.

 

عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسەی قورئانی سوتاند دەكات
پێشت عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسەی قورئانی سوتاند دەكات
دادگای بەریتانیا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كۆچبەران دەركرد
دواتر دادگای بەریتانیا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كۆچبەران دەركرد
ەیوەندیدار