دادگای بەریتانیا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كۆچبەران دەركرد



دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا نایاساییە و ئەو وڵاتە سەلامەت نییە بۆیان.

سەرەتای ئەمساڵ دادگای باڵای بەریتانیا رەزامەندی نیشاندا بە چاوخشاندنەوە و دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری حكومەتی وڵاتەكەی بۆ ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕواندا.

ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا لەبارەی پلانی ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕواندا ڕایگەیاندووە، پلانەکە نایاساییە، لەبەرئەوەی ڕواندا کە وڵاتێکی ئەفەریقییە، ناتوانرێت بە وڵاتێکی سەلامەت هەژمار بکرێت.

ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری سێ دادوەری بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، “ئەگەر کەموکوڕییەکان” لە سیستەمی پەنابەری ڕواندا ڕاست نەکرێنەوە، ئەوا “گواستنەوەی پەنابەران بۆ ڕواندا نایاسایی دەبێت”.

بەهۆی خواردنی جەژنەوە 29 كەس ژەهراوی بوون
پێشت بەهۆی خواردنی جەژنەوە 29 كەس ژەهراوی بوون
لە سلێمانی 4 كەس لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ بە نایاسایی دەستگیركران
دواتر لە سلێمانی 4 كەس لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ بە نایاسایی دەستگیركران
ەیوەندیدار