عێراق بەم جەژنە، مژدە دەداتە هاووڵاتیان



بانكی ڕافیدەینی عێراق ڕایدەگەیەنێت، قەرز و پێشینەی دروستكردن و كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون یان زەوی دەدەن بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران.

بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ پێنج شەممە و لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا وەك جەژنانە بۆ هاووڵاتیان، هەواڵی دەستپێكردنەوەی قەرز و پێشینەی 150 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند.

بانكەكە لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی 150 ملیۆن دینار دەدەن بە هاووڵاتیان و مووچەخۆران بۆ دروستكردنی بینا یان نوێ‌ كردنەوەی یان كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون یان پارچە زەوییەك.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو قەرز و پێشینەیە تەواوی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان دەگرێتەوە.

لە سلێمانی 4 كەس لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ بە نایاسایی دەستگیركران
پێشت لە سلێمانی 4 كەس لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ بە نایاسایی دەستگیركران
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار