ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شەش ڕێگا بۆ چارەسەری مت بوونی ئۆتۆمبێل

خەڵك- ئۆتۆمبێل
زۆرجار شۆفێران گیرۆدە دەبن بەدەست مت بوونی ئۆتۆمبێلەكەیان و تەنانەت پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن تا چارەسەری بكەن، كە هەندێك جار هۆكارەكە كارەباییە و هەندێك جاریكش میكانیكیە.

بۆئەوەی بەدوربن لەم جۆرە كێشانە (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەك دەداتە شۆفێران، تاوەكو ئەو ئۆتۆمبێلەی بەدەستمانەوەیە مۆدێل كۆن یان تازە، ئاگاداری بن‌ و نەهێڵین بەهۆی كەمتەرخەمییەوە بزوێنەر توشی گرفت بێت.

خاڵی یەكەم: دەبێت بەردەوام ئاگامان لەپلاك ‌و نۆزڵەكان بێت، ئەگەر هەستتان كرد كێشەیەك یان دەنگ یان لەرزین یان بڕین لە ئۆتۆمبێلەكەتان هەیە، پلاكەكان بگۆڕن ‌و نۆزڵەكان تێست بكەن.
خاڵی دووەم: دەكرێت مت بون كێشەی كارەبایی بێت، بۆ ئەوەش تێستی كۆمپیوتەری گێڕ و مەكینە بكەن بۆ دۆزینەوەی هەر كێشەیەكی لەوجۆرە.
خاڵی سێیەم: ناوبەناو پشكنین بۆ فلتەر واتە (مەسفا)ی بەنزین بكە ‌و لانیكەم دەبێت ساڵی دووجار بگۆڕدرێت ‌و پشكنین بۆ فیت پەمپ بكرێت.
خاڵی چوارەم: بەهیچ شێوەیەك گۆڕینی ڕۆن پشتگوێ‌ مەخە، پێویستە باشترین ڕۆن بخرێتە بزوێنەری ئۆتۆمبێل ‌و پابەندی ڕێنماییەكانی كۆمپانیای دروستكەریش بن لەوبارەیەوە.
خاڵی پێنجەم: زوو زوو پشكنین بۆ فلتەری هەوای سەر بزوێنەر بكە و زوو زوو پاكی بكەرەوە، ئەگەر خراپیش بوو خێرا بیگۆڕە.
خاڵی خاڵی شەشەم‌: ناوبەناو دەرچەی هەوای سەر مەكینەكە، لای بەخاخ یان كابرێتەرە بەجوانی پاك بكەرەوە، ئەگەر پاككەرەوی گونجاو بەكاربهێنن باشترە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی بەڕێوەچوو بە چەندین نمایشی جیاوازەوە

خەڵک- 
فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی، فیستیڤاڵیکی یەک-رۆژەی تەکنەلۆجی بوو کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا لە لایەن ‘هاکاسولی’ و ‘فایڤ وەن لابس’ ەوە رێکخرابوو، فیستیڤاڵەکە گەنجی داهێنەر و هەموو ئەو کەسانەی خولیای تەکنەلۆجیان لەگەڵ سەرکردەو کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا پێکەوە کۆکردبوویەوە.

ئامانج لەم فیستیڤاڵە، هاندانی بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیا، زیادکردنی حەز بۆ تەکنەلۆجیا بوو و فراوانکردنی تێگەیشتن بۆ هەلی کار لە دیدی ئەو کەسانەی بە دوای کاردا دەگەڕێن و هەروەها لە دیدی خاوەن کارەوە. لەم فیستیڤاڵەدا کەسانی بەهرەدار بە دوای کاردا دەگەڕان و خاوەن کاریش دەیتوانی باشترین بەهرەکان بدۆزێتەوە. بەم جۆرە ناساندێک لە نێوان بازاڕ و کەسانی پیشەگەر دروست دەبێت، وە زیاتر ڕوون دەبێتەوە بۆ گەنجان کە چ جۆرە لێهاتووییەک پەرەپێبدەن تاکو بتوانن لە داهاتوودا کار دەستەبەر بکەن.

فیستیڤاڵەکە پێک هاتبوو لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە:

– وتاری ‌قوباد تاڵەبانی، جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی کودستان لە بارەی گرنگی تەکنەلۆجیا.
– وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پەرەپێدانی ماڵپەر.
– پێشبڕکێیەکی کۆدین.
– نمایشکردنی پرۆژەی خویندکارانی زانکۆ.
– پێشانگای هەلی کار تایبەت بە ئای-تی.
– شوێنی تایبەت بۆ یارییە ئەلکترۆنییەکان.

چەند وێنەیەکی فیستیڤاڵەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وێنە و ناوی گەنجەكە بڵاوكرایەوە
فەیسبووك بەهۆی ئینیستاگرامەوە خەڵاتی گەنجێكی عیراقی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای فەیسبووك بەهۆی دۆزینەوەی كێشەیەكی ناو ئینیستاگرام خەڵاتی گەنجێكی عیراقی دەكات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە كۆمپانیای فەیسبووك گەنجێكی عیراقی خەڵات كردووە بەهۆی دۆزینەوەی كێشە و كەلیێنێك لە ئینیستاگرام.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە “ئەو كەلێنە ڕێگەی بۆ هاككەران خۆشدەكردن لە گۆڕینی (سی ڤی) كەسی ناو هەژمارەكەی ئینیستاگرام و خەزن كردنی زانیارییەكان دوای گۆڕینی”.

ئاشكراشی كردووە، كۆمپانیای فەیسبووك لەم ساڵدا و بۆ جاری سێیەم خەڵاتی (موئمل ئەحمەد شەكیر)ی كردووە، كە گەنجێكی عیراقیە و ئەندامی گروپی ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیەیە بەهۆی ئاشكرا كردنی ئەو كێشەیە و دەشڵێت: “پاداشتەكە بڕێكی دیاریكراو پارە بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کیا، سێراتۆی نوێی ڕاگەیاند

خەڵک-

لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا دوو کۆمپانیای ھیۆندای و کیای کۆری بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە و ئێستا لە کێبەرکێی کۆمپانیا ئەزمووندار و بەناوبانگەکان نزیکبوونەتەوە، ساڵ دوای ساڵ مۆدێلەکانیان زیاتر وردەکاری و پێشکەوتنی دیار دەبێت و خێراتر لە کۆمپانیاکانی دیکە ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ دەکەنەوە، لەو چوارچێوەیەدا جارێکی دیکە کۆمپانیای کیا گەڕایەوە و نەوەیەکی نوێی لە سێراتۆ ڕاگەیاند.

دیزاینی سێراتۆ Cerato ـی نوێ لە ستینگەر جی تی Stinger GT ـی برا گەورەکەی وەرگیراوە و شێوەیەکی سادەی بێ ئاڵۆزیی پێبەخشراوە، بە گریڵی لوتی پڵنگ کە ئۆتۆمبێلەکانی کیای پێدەناسرێتەوە، زانیاریی لەبارەی خۆی دەدات. درێژیی ئەم نەوەیە نزیک بە ١٠ سانتیمەتر لە نەوەی پێش خۆی زیاترە و لە سەر شاسییەکی تێکەڵەی ستیل دروستکراوە، کە بە ڕێژەی ١٦٪ بەھێزتر و رەقترە لە شاسیی نەوەی پێشتر.

کیا تەواوی دیزاینی ناوی سێراتۆی نوێی گۆڕیوە و مادەی کوالێتی باشی لە دروستکردنیان بەکار ھێناوە، شاشەیەکی ٨ ئینچی بە شێوەی ستاندار لە ھەموو ئاستەکان جێگیر کردووە، لەگەڵ ئەوەی بەھۆی زیادبوونی قەبارەکەی، ناوەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان بووە.

ئەوەی تا ئێستا کیا لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە لە بارەی بزوێنەرەوە ئاشکرای کردووە ئەوەیە، بزوێنەرێکی 4 پستۆنیی بە قەبارەی 2.0 ـی دەخرێتە سەر، کە دەتوانێت ھێزی 147 HP دەربکات، ئەم بزوێنەرە دەبەسترێتەوە بە گێربۆکسێکی جۆری CVT ـی 6 نمرەیی، کە ڕێژەیەکی بەرچاوی سووتانی بەنزین کەمدەکاتەوە.

تا ئێستا کۆمپانیاکە ھیچ زانیارییەکی لەبارەی نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە ئاشکرا نەکردووە کە بڕیارە لە مانگی ٣ ـی ساڵی داھاتوو وەک مۆدێلی ٢٠١٩ بیخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە، لە نێویاندا بازاڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوین.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین