لە ماڵێکدا دەست بەسەر ١٣٠ پارچە یاری ئاگریندا گیرا



ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانی لیژنەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی تەقەمەنی لە ڕۆژانی جەژندا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی چەند مارکێت و فرۆشگایەکیان کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە لە هەڵمەتەکەدا توانیان لە (مارکێتی ڕێباز) دەستبگرن بەسەر بڕێک لە یاری ئاگرین (تەرەقە) بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی دەربەندیخان دەستبەجێ شوێنەکە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ داخرا.

لە میانی سەردانی لیژنەکە بۆ مارکێتێک دەرکەوت خاوەن مارکێتەکە لە ماڵەوە یاری ئاگرین دەفرۆشێت پاش ئاگادارکردنەوەی دادوەر مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان پشکنینیان بۆ ماڵەکە ئەنجام دا و دەستگیرا بەسەر ١٣٠ پارچە لە یاری ئاگرین.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان ڕاشیگەیاند، کەسی سەرپێچیکار بەناوی (ح.س.أ) ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیرایە بەر و ڕووبەرووی دادگا کرایەوە.

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا هاووڵاتییەکی عێراقی قورئانی سووتاند
پێشت لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا هاووڵاتییەکی عێراقی قورئانی سووتاند
حکومەتی هەرێم: لە هەر شوێنێك سیستەمی پریپەید جێبەجێبکرێت کارەباکەی دەبێتە ٢٤ کاتژمێر
دواتر حکومەتی هەرێم: لە هەر شوێنێك سیستەمی پریپەید جێبەجێبکرێت کارەباکەی دەبێتە ٢٤ کاتژمێر
ەیوەندیدار