حکومەتی هەرێم: لە هەر شوێنێك سیستەمی پریپەید جێبەجێبکرێت کارەباکەی دەبێتە ٢٤ کاتژمێر



وەزارەتی کارەبا بەمەبەستی دابینکردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، دەیەوێت سیستەمی پریپەید بۆ شارەکان دابین بکات و “ئەو شوێنانەی ئێستا کارەبایان کراوەتە ئەم سیستەمە، ٢٤ کاتژمێر کارەبایان هەیە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ‏‎بە پریپەیدكردنی كارەبای نیشتمانی، جگەلەوەی كارەبایەكی بەردەوام بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات، لەو شوێنانەی سیستەمەكە جێگیر كراوە، لۆدی سەر گۆڕەرەکانی کارەبا بە نزیکەی ٥٠٪ کەمبووەتەوە و “کارەبای بەردەوام بۆ پڕۆژە، بیرەکانی ئاو و ڕووناکیی شەقامەکان دابین کراوە”.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم سیستەمەی کارەبا، دەتوانێت بارزۆری و کێشەی ڤۆڵتیە بەتەواوی چارەسەر بکات.

‏‎فەرمانگەکە ئەوەشی خستەڕوو سیستەمی پریپەید، جگە لە ژینگەیەكی پاك و كارەبایەكی باش و بەردەوام، بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییانی بەهۆی نەهێشتنی دوو سەرچاوەی پێدانی کارەبا کەمتر كردووەتەوە، “لەو شوێنانەی سیستەمەكەیان بۆ بەستراوە، سەرپێچییەکانی سەر کارەبا چارەسەر کراون و ژمارەی راستەقینەی هاوبەشانی کارەبا بە دیار کەوتوون”.

‏‎ئەمەش لەکاتێکدایە ملیۆنێك و ٣٠٠ هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، بەمەش ٩٢٪ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە و ئامادەن بۆ ئەوەی بكرێنە سیستەمی پریپەید.

 

لە ماڵێکدا دەست بەسەر ١٣٠ پارچە یاری ئاگریندا گیرا
پێشت لە ماڵێکدا دەست بەسەر ١٣٠ پارچە یاری ئاگریندا گیرا
دادوەرێكی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا
دواتر دادوەرێكی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا
ەیوەندیدار