لە شەڕەکەی کەورگۆسکدا پێنج کەس دەستگیرکران



هێزەکانی ئاسایشی هەولێر پێنج کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەکەی کۆمەڵگای کەورگۆسکی هەولێر دەستگیرکرد.

درەنگانی شەوی ڕابردوو شەڕەتەقە لە نێوان دوو خێزانی کۆمەڵگای کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات ڕوویدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند دوابەدوای ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی شەڕەکە کە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دروست بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر پێنج کەسیان لەهەردوو خێزان دەستگیرکردووە و دەستیش بەسەر ئەو چەکانەدا گیرا کە لە شەڕەکەدا بەکارهێنراون.

ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکان دەدرێن بە دادگا.

لە دوایین ڕۆژدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
پێشت لە دوایین ڕۆژدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
دارا سێکانیانی: حاجیانی هەرێمی کوردستان دوو جار ناهەقیان بەرامبەر دەکرێت
دواتر دارا سێکانیانی: حاجیانی هەرێمی کوردستان دوو جار ناهەقیان بەرامبەر دەکرێت
ەیوەندیدار