نرخی مریشك هەرزان بوو



سەرەڕای هاتنی جەژنی قوربان و ئامادەكاری هاووڵاتیان بۆ جەژن، بەڵام بەهۆی كەمی خواست لەسەر مریشك، نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردۆتەوە.

محەمەدی مریشك فرۆش لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە نرخی مریشك بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین كردووە و ئێستا یەك كۆلۆ مریشكی ناسك بە 2 هەزار و 250 دینارە لەكاتێكدا هەفتەی پێشوو چووە سەرووی 3 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، نرخی مریشكی قەڵەو ئەوەی پێی دەوترێت (ئومەهات) تا ڕادەیەك جێگیرە و كیلۆی بە 5 هەزار دینارە.

لای خۆشیەوە، هاوکار کەمال، بریكاری سەرەکی دابەشکردنی مریشک لە قەزای حاجیاوا ڕایگەیاندووە، ” لە ئێستادا و لەگەڵ نزیک بوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز نرخی مریشک لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دابەزیوە و هەرکیلۆیەک بە 2 هەزار و 600 دینارە.

ڕاشیگەیاندووە، گۆڕانکاری نرخ پەیوەستە بە پەلەوەرخانەکان و زۆربەی کات لەوەرزی زستاندا نرخ بەرز دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی گرانی گاز، کە بۆ گەرمکردنەوەی پەلەوەرخانەکان بەکاردەهێنرێت لەگەڵ گرانی عەلەف.

١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرین دەستی بەسەردا گیرا
پێشت ١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرین دەستی بەسەردا گیرا
پێغەمبەر (د.خ) دەربارەی خێری ڕۆژووی عەرەفە چی فەرمووە؟
دواتر پێغەمبەر (د.خ) دەربارەی خێری ڕۆژووی عەرەفە چی فەرمووە؟
ەیوەندیدار