١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرین دەستی بەسەردا گیرا



ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرتووە کە بڕی ١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرینیان پێبوە و بەنیازی ساغکردنەوەی بوون لە بازاڕەکاندا.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییان و دابینکردنی کەشێکی ئارام لەڕۆژانی جەژندا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٦ لە سنورەکانی پارێزگای هەڵەبجە و هەوراماندا، دەستیانگرت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا، بڕی ١٢٠ کارتۆن یاری ئاگرینیان پێبوە و بەنیازی ساغکردنەوەی بوون لە بازاڕەکاندا، کەدەبێتە هۆکاری زیان گەیاندن بە منداڵان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان.

ئاسایشی سلێمانی دەسڵێت:” ئێستا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

يانه‌ى ئافره‌تانى هەولێر پاڵەوانییەتی جامى فۆتساڵى عێراقی بەدەستهێنا
پێشت يانه‌ى ئافره‌تانى هەولێر پاڵەوانییەتی جامى فۆتساڵى عێراقی بەدەستهێنا
نرخی مریشك هەرزان بوو
دواتر نرخی مریشك هەرزان بوو
ەیوەندیدار