پێغەمبەر (د.خ) دەربارەی خێری ڕۆژووی عەرەفە چی فەرمووە؟



سبەینێ‌ سێ شەممە، حاجییان دەچنە كێوی عەرەفە و لەوێ‌ دەمێننەوە بۆ دوعا كردن و موسڵمانانیش لە سەرتاسەری جیهان لەو ڕۆژەدا وەك سوننەتێكی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) بەڕۆژوو دەبن.

پێغه‌مبه‌ری خوا -محەمەد- (د.خ) دەربارەی خێر و گەورەیی ڕۆژی عەرەفە فەرموویەتی، “صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَي اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ؤالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ” رواه مسلم.
واته‌ : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خوا كه ‌ببێت به‌ كه‌فاره‌تی (تاوانی) ساڵی ڕابردوو، ساڵی داهاتووش.

هەروەها لەڕۆژی عەرەفەدا خوای گەورە بەندەکانی ئازاد دەکات لە دۆزەخ و لەوبارەیەوە پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی: ما من یوم أكثر من أن یعتق الله فیه عبدا من النار من یوم عرفە. رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.

لای خۆشیەوە، مەلا عەبدولحەمید سیوەیلی، مامۆستای ئایینی لە شاری سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكی بۆ (خەڵك) وتی، “ڕۆژی عەرەفە، ڕۆژی گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بە سەرتاسەری مرۆڤایەتی، چونكە ئەو ڕۆژە گەورەترین كۆبوونەوەی موسڵمانانە لە جیهاندا لەو شوێنە پیرۆزەدا و پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرموویەتی: حەج واتا عەرەفە”.

وتیشی، “سوننەتێكی پێغەمبەری خوا هەیە بۆ ئوممەتەكەی بۆ ئەو كەسانەی لە حەج و عەرەفە نیین وەكو جۆرێك لە بەشداری بوون لە عەرەفە و ئەو مەڕاسیمە پیرۆزە، ئەویش ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفەیە و زۆر گرنگ و پیرۆزە و چەندین فەرموودە هەیە لەسەر ئەوەی هانمان دەدات بۆئەوەی بەڕۆژووبین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، خێرترین دوعا ئەو دوعایەیە، كە لە ڕۆژی عەرەفە دەكرێت وەك پێغەمبەر (د.خ) لەبارەیەوە فەرموویەتی و بۆی ڕوون كردووینەتەوە، كە لەو ڕۆژەدا بەردەوام بڵێین ( لا اله الا الله وحده لا شریك له له الملك وله الحمد وهو علی كل شئ قدیر).

ئەو مامۆستا ئاینییە جەختی لە گرنگی بەڕۆژووبوون كردەوە بۆ جەستە و تەندروستی مرۆگ و وتی، “پزیشكەكانیش بەردەوام سوودەكانی ڕۆژوو دووپات دەكەنەوە”.

نرخی مریشك هەرزان بوو
پێشت نرخی مریشك هەرزان بوو
كات و شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 ڕاگەیەنرا
دواتر كات و شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار