كات و شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 ڕاگەیەنرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا وردەكاری شێوازی پێدانی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم پابەندکراوە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكات.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو، ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای مانگی ٧ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی بودجە دەکرێت و لە ئیستادا تەنها ڕێکارەکانی ماوە و پاش جێبەجێکردنی و پاکتاوکردنی خەرجییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەو پارەیەی لە پاکتاوکردنەکە دەمێنێتەوە حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 بەکاریدەهێنێت.

وتیشی، “لە یاسای بودجەدا حکومەتی هەرێم پابەندکراوە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکات و دوای نەخات”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە دابەشکردنی مووچە و ئەو پارەیەی بۆ مووچە دانراوە بۆ مووچە خەرجی نەکات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خەرجکردنی پارەی مووچە لە ئەستۆ دەگرێت”.

پێغەمبەر (د.خ) دەربارەی خێری ڕۆژووی عەرەفە چی فەرمووە؟
پێشت پێغەمبەر (د.خ) دەربارەی خێری ڕۆژووی عەرەفە چی فەرمووە؟
پێدانی پێشینەی 25 ملیۆنی دەستپێدەكاتەوە
دواتر پێدانی پێشینەی 25 ملیۆنی دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار