گەشەی دانیشتوان لە عێراق کەمی کردووە



ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ڕاوێژکاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مەهدی ئەلعەلاق ڕایگەیاند، ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە عێراق بۆ ٢.٥% دابەزیوە.

عەلاق ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە عێراقدا لە ئاستێکی نزمدایە و پێویستە هەنگاوی ڕووبەرووبوونەوەی بابەتییانە بۆئەو مەبەستە بنرێت، چونکە ئەمە یەکەمجارە ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە عێراق بۆ نزیکەی ٢.٥٪ دادەبەزێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێژەی لەدایکبوون بەرزتربووە وەک لە ئێستا و ئەوکات هەرئافرەتێک حەت منداڵی دەبوو، بەڵام ئێستا ڕێژەکە بۆ سێ یان چوار منداڵ کەمی کردووە.

هاوکات بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە ٤٣ ملیۆن کەسە.

شوێنە نایاساییەکانی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵان تێکدران
پێشت شوێنە نایاساییەکانی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵان تێکدران
ئێران: پێویستە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن
دواتر ئێران: پێویستە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن
ەیوەندیدار