ئێران: پێویستە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن



وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان دەکات “بەرپرسیارانە” مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ناسڕ کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێران هیچ ڕێوشوێێکی نائسایی لەسەر سنوور نەگرتووەتەبەر و هێزە چەکدارەکان بەردەوام دەبن لە پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان.

ئەوەشیخستەڕوو کە ئێران لەچوارچێوەی پەیوەندی دراوسێیەتی باش لەگەڵ عێراق، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکات و وتیشی: چاوەڕوان دەکەین حکومەتی عێراق ئەوەی پەیوەست بێت بە هەرێمی کوردستانەوە، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران مامەڵە بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داواشی لە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان کرد، “بەرپرسیارانە” مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئەمنیی ناوچە سنوورییەکان بکەن.

گەشەی دانیشتوان لە عێراق کەمی کردووە
پێشت گەشەی دانیشتوان لە عێراق کەمی کردووە
عێراق بڕە پارەیەک بەبەشێک لە حاجیان دەدات
دواتر عێراق بڕە پارەیەک بەبەشێک لە حاجیان دەدات
ەیوەندیدار