بێلاڕووس: “پریگۆژین به‌ پێشنیازەکەمان قایلبوو “



دامەزرێنەری کۆمپانیای ڤاگنەر، یێڤگینی پریگۆژین، پێشنیازی سه‌ركۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان له‌ ڕووسیا په‌سه‌ندكردووه‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی بێلاڕووسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراو بەیانی ئەمڕۆ ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ لەگەڵ سه‌رۆكی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین گفتوگۆی كردووه‌.

 

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە “سه‌ركۆماری بێلاڕووس دوای رەزامەندی سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆی لەگەڵ دامەزرێنەری کۆمپانیای ڤاگنەر یێڤگینی پریگۆژین ئەنجامداوە”.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، گفتوگۆی لوکاشێنکۆ لەگەڵ یێڤگینی پریگۆژین بە درێژایی رۆژ بەردەوام بووه‌ و لە کۆتاییدا رێککەوتن کراوە لەسەر ئه‌وه‌ی دەستپێکردنی کۆمەڵکوژییەکی خوێناوی لەسەر خاکی ڕووسیا مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌.

یێڤگینی پریگۆژین پێشنیازی لوکاشێنکۆی بۆ راگرتنی جموجۆڵی چەکدارەکانی ڤاگنه‌ر لە ڕووسیا و هاویشتنی هەنگاوی زیاتر له‌پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان په‌سه‌ندكردووه‌”.

 

هەروەها لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەش کراوە بژاردەیەک مایه‌ی په‌سه‌ندكردنه‌ لە تاوتوێكردندایه‌ كه‌ له‌سه‌روویانه‌وه‌ گرەنتی ئەمنی بۆ چه‌كدارانی ڤاگنەر له‌خۆده‌گرێت.

 

 

سەرۆکی شیشان گرووپی ڤاگنەر بە “ناپاک” ناو دەبات
پێشت سەرۆکی شیشان گرووپی ڤاگنەر بە “ناپاک” ناو دەبات
کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی دەیان دۆنم دەستگیرکرا
دواتر کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی دەیان دۆنم دەستگیرکرا
ەیوەندیدار