کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی دەیان دۆنم دەستگیرکرا



هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان بە تۆمەتی دروستکردنی ئەو ئاگرە دەستگیرکرد کە سووتانی دەیان دۆنمی لە سنووری ناحیەی سیتەکی سەر بە سلێمانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێک لە گوندی (کانی وەیسە و تەگەران)ی سەر بە ناحیەی سیتەک کەوتەوە.

ڕووننیشیکردەوە کە بەهۆی بوونی با و پوش و پاوانی زۆر، بە زەحمەت و بە چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێ.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٧٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا.

ڕاشیگەیاند، هێزە ئەمنیەکان توانیان تۆمەتبارێک لە دەوروبەری ئاگرەکە دەستگیر بکەن بە تۆمەتی خستنەوەی ئاگرەکە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیرا .

بێلاڕووس: “پریگۆژین به‌ پێشنیازەکەمان قایلبوو “
پێشت بێلاڕووس: “پریگۆژین به‌ پێشنیازەکەمان قایلبوو “
زانیاری دەربارەی شەڕەتەقەکەی سلێمانی
دواتر زانیاری دەربارەی شەڕەتەقەکەی سلێمانی
ەیوەندیدار