كرملین: سكاڵامان دژی پریگۆژین داده‌خەین



وتەبێژی کرملین، دێمیتری پپێسکۆڤ رایگەیاند؛ سکاڵایان دژی دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر، یێڤگینی پریگۆژین دادەخرێت و وتی: “پریگۆژین دەچێتە بێلاڕووس”.

 

وتەبێژی کرملین، دێمیتری پپێسکۆڤ لەبارەی یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر لە بەرامبەر ئیدارەی ڕووسیا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، بە درێژای رۆژ پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادمیر پوتین و سەرکۆماری بێڵارووس، ئەلێکساندر لوکاشێنکۆ ئەنجامدراوە و رایگەیاند “ھەردوو سەرۆک، ھاوڕابوون لەسەر ھەوڵەکانی نێوەندگیری لوکاشێنکۆ بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و پشتیوانی لوکاشێنکۆ لەم پرسەدا بەرز دەنرخێنین”.

پێسکۆڤ جەختی لەوەکرد، کە ئەلێکساندر لوکاشێنکۆ نزیکەی ٢٠ ساڵە پریگۆژین دەناسێت و وتیشی: “ئەمە داواکاری کەسیی لوکاشێنکۆ بوو، ئەم داواکارییەش لەلایەن پوتینەوە قبوڵکرا، سوپاسی سەرکۆماری بێڵارووس دەکەین لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشەکە بە بێ زیان و بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکە”.

پێسکۆڤ ئاشکراشیکرد، کە چاودێری ئەو جەنگاوەرانەی ڤاگنەر ناکرێت کە بەشداریان لە یاخیبوونەکەدا کردووە و رێزیان لێدەگیرێت بەھۆی ئەو قارەمانێتییەی کە لە پێکدادانەکاندا نیشانیان داوە.

وتەبێژی کرملین، دێمیتری پپێسکۆڤ لەبارەی چارەنووسی پریگۆژین (دامەزرێنەری ڤاگنەر) وتی: “سکاڵا دژی پریگۆژین دادەخرێت، پریگۆژین دەچێتە بێلاڕووس”.

یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر لە حکوومەتی ڕووسیا

دامەزرێنەری ڤاگنەر، یێڤگینی پریگۆژین، سوپای ڕووسیای بەوە تاوانبار کردبوو کە ھێرشی کردووەتە سەر ڤاگنەر و ھەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کردبوو، چەکدارانی ڤاگنەر ئۆکراینایان جێھێشتبوو و چووبوونە نێو ناوچەی رۆستۆڤ لەسەر سنوور.

لە بەرامبەر ئەمەدا دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، بە تاوانی “یاخیبوونی چەکداریی” سکاڵای تۆمارکردبوو.

ھاوکات سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین یاخیبوونەکەی ڤاگنەری بە “ناپاکی لە نیشتمان” ناوبردبوو.

یێڤگینی پریگۆژین رایگەیاندبوو، بەرەو مۆسکۆ دەچن و لەبەرامبەدا کۆشکی کرملین لە زۆر ناوچەی وڵاتەکە رێکارە ئەمنییەکانی زیادکردبوو.

بێلاڕووس: “پریگۆژین به‌ پێشنیازەکەمان قایلبوو “
پێشت بێلاڕووس: “پریگۆژین به‌ پێشنیازەکەمان قایلبوو “
زانیاری دەربارەی شەڕەتەقەکەی سلێمانی
دواتر زانیاری دەربارەی شەڕەتەقەکەی سلێمانی
ەیوەندیدار