زانیاری لەسەر ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە بڵاودەکرێتەوە لە هەولێر کە گیانی لەدەستدا



پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی شەوی رابردوو ئاگاداركرانەوه  بوونى روداوێكى هاتوچۆ لەسەر شەقامى (١٠٠ مەتری) نزیک هۆتێلی (آرجان روتانا)، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنى رووداو و دەرکەوت كەوا ماتۆڕسكيلێك شوفێرەكەى به ناوى (م. خ. ش) به رەگەز عەرەبی سووریا، كه كارى دیليڤەرى دەكات، خۆى كێشاوه به هاووڵاتیيەكى به رەگەز بەريتانى به ناوى (ئاندرو تورلي) تەمەن (٥٩ ساڵ) کە له كۆمپانيایەک لە شاری هەولێر كاردەکات.

هاووڵاتییەکە ویستوویەتی به پياده لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاووڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لە دەست داوە.

پۆلیس دەشڵێت:” بەپێی لێکۆڵینەوەکان هاووڵاتییە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە به ناوى (دەيڤید) كه دانی بەوەدا ناوە بەر له رووداوەكه خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە و هاوڕێکەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە”.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستاشدا شۆفێرى ماتۆڕسكيلەکه بەپێی ماددە (٢٤ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگير كراوە.

بریندارانی چیای ئاسۆس رزگار کران
پێشت بریندارانی چیای ئاسۆس رزگار کران
ناوی ئه‌و کەسانەی له‌ بۆردمانەکەی ماوه‌ت شەهید و بریندار بوون بڵاوکرایەوە
دواتر ناوی ئه‌و کەسانەی له‌ بۆردمانەکەی ماوه‌ت شەهید و بریندار بوون بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار