مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەیەکی چیمەنتۆی لەهەولێر دانا



 نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆی دابین لە پارێزگای هەولێر  دانا.

بە ھەماھەنگی نێوان پاوەرچاینەل و دابین گرووپ لەدووری 45 كیلۆمەتر لە باكووری شاری ھەولێر كارگەیەكی چیمەنتۆ دروست دەكرێت، كە دەبێتە مۆدێرنترین بنكەی بەرھەمھێنانی چیمەنتۆ لە ھەرێمی كوردستان.

كارگەكە لەسەر رووبەری 43 ھیكتار زەوی دروست دەکرێت، توانای بەرھەمھێنانی زیاتر لە شەش ھەزار تۆن  چیمەنتۆی هەیە لە ڕۆژێکدا و لە ساڵێكیشدا توانای بەرھەمھێنانی دوو ملیۆن تۆن چیمەنتۆی دەبێت.

ئەو بەردەی كە چیمەنتۆكەی لێ بەرھەمدەھێندرێت بەردی ناوخۆییە و بە بەردی “لایمستۆن ناسراوە”، بەدووری یەك كیلۆمەتر لە شوێنی دروستكردنی كارگەكەوە بەردەکان بە بارھەڵگر دەگوازرێتەوە بۆ كارگەی تێكشكێنەر كە لە كاتژمێرێكدا توانای شكاندنی ھەزار و 400 تەنی ھەیە ، و بەخەمڵاندن نزیكەی 150 ملیۆن تۆن یەدەگی ھەیە، بەمەش دڵنیایی دەدات كە كارگەكە دەتوانێت بۆ ماوەی 50 ساڵ كاربكات.

 

كارگەكە چوار سایلۆی ھەڵگرتنی چیمەنتۆی ھەیە بە تیرەی 18 مەتر و بەرزی 56 مەتر، كە بە جیا چیمەنتۆی جۆری پۆرتلەنتی ئاسایی و چیمەنتۆی سێمپتو ھەڵدەگرێت. ھەر سایلۆیەك توانای ھەڵگرتنی 10 ھەزار تەن چیمەنتۆی ھەیە.

 

ئەمریكا پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بە پێشمەرگە پەسەند دەكات
پێشت ئەمریكا پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بە پێشمەرگە پەسەند دەكات
پارتی دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاریدا
دواتر پارتی دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاریدا
پەیوەندیدار