پارتی دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاریدا



پارتی بڕیاریدا بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێندراوەکان بکات.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی راگەیاند، پارتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە و بە لیستێکی سەربەخۆش بەشدار دەبێت.

سەبارەت بە هاوپەیمانیکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش ڕایگەیاند، وەك پارتی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێک دەکەین کە “رابردوویێکی نەتەوەیی و کوردستانی هەبێت و بە سیاسەتەکانی نەبووبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کوردانی ناوچە کوردستانییەکان ڕووبەڕووی زوڵم ببنەوە”.

دوێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەیەکی چیمەنتۆی لەهەولێر دانا
پێشت مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەیەکی چیمەنتۆی لەهەولێر دانا
کۆمپانیاکانی مۆبایل لە تای خوێنبەربوون ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر کۆمپانیاکانی مۆبایل لە تای خوێنبەربوون ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار