کۆمپانیاکانی مۆبایل لە تای خوێنبەربوون ئاگادار دەکرێنەوە



وەزارەتی کشتوکاڵ داوا لە کۆمپانیاکانی مۆبایل دەکات لە رێی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەوە، لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربووندا بەشداربن.

وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی مۆبایلی کردووە، داوای کردووە کە بە کورتەنامە هاووڵاتییان لە ڕێنماییەکانی تایبەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ئاگادار بکەنەوە.

لە ڕێنماییەکاندا داوا لە هاووڵاتییان کراوە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گوشت بکەن و تەنها گۆشتی مۆرکراو بخۆن.

هەروەها داواش لە ئاژەڵداران و شوێنی گۆشتفرۆشەکانیش کراوە، لە سەربڕینخانە فەرمییەکاندا ئاژەڵ سەرببڕن.

پارتی دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاریدا
پێت پارتی دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاریدا
پێدانی کارەبا لەڕێگەی پرۆژەی پریپەیدەوە دەستیپێکرد
دوات پێدانی کارەبا لەڕێگەی پرۆژەی پریپەیدەوە دەستیپێکرد
پەیوەندیدار