مەلا بەختیار: دەبوو هەرێم ٥٠ ملیار دۆلار پاشەکەوتی هەبووایە نەك قەرزار بێت



ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ڕەخنە لە شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت، دەبوو ئێستا هەرێم خاوەنی ٤٠-٥٠ ملیار دۆلاری پاشەکەوت بووایە، نەك قەرزار بێت.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئەوەی بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شتێکی چاوەڕوانکراو بوو، چونکە تا ئێستا هەرێم خاوەنی دەستوورێك نییە.

هاوکات هەرێمی کوردستانی لەگەڵ وڵاتی سەنگاپورەدا کرد کە تەمەنی پارتی فەرمانڕەوای لە تەمەنی حکومڕانی هەرێمی کوردستان کەمترە و ڕایگەیاند ئێستا سەنگاپورە بووەتە یەکێك لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان و خاوەنی ١٠٠ ملیار دۆلارە لە بانکەکانی جیهاندا.

وتیشی: دەبوو هەرێمی کوردستان ئێستا خاوەنی ٤٠-٥٠ ملیار دۆلار پاشەکەوت بێت، نەك قەرزار بێت.

مەلا بەختیار ڕاشیگەیاند لە سەنگاپورە نزیکترین دۆستی فەرمانڕەوای وڵاتەکە لەسەر گەندەڵی سزا دەدرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کەسوکارەکانمان لەسەر گەندەڵی پاداشت دەکەین.

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر دەرچوو
پێشت سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر دەرچوو
حیزبی دیموکرات: شەڕەکەی کۆمەڵە لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی کورددا نییە
دواتر حیزبی دیموکرات: شەڕەکەی کۆمەڵە لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی کورددا نییە
ەیوەندیدار