سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر دەرچوو



پارێزەر و کەسوکاری دوو مامۆستا کوژراوەکەی هەولێر گردبوونەوە و لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکان پارێزەری دۆسییەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگا بەگوێرەی ماددەی ٤٠٦ بڕگەی ئەلیف دوو سزای لەسێدارەدانی بەکۆی دەنگی ئەندامانی دادگا بۆ تۆمەتبار دەرکردووە و لەوبارەیەوە دادگا بڕیاری کۆتاییداوە.

وتیشی بڕیارەکە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لەکاتی پەسەندکردنی لەلایەن ئەو دادگایەوە پەڕاوەکە ناگەڕێتەوە بۆدادگای تاوان بەڵکو ڕاستەوخۆ ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت بۆئەوەی واژۆی سەرۆکی هەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بڕیارەکە وەربگیرێت.

باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی ماددەی ٤٠٦ سێ بڕگەی ماددەکە بەسەر تۆماتباردا دەسەپێت کە بریتین لە بڕگەکانی (ئەلیف، ه، ز)، کە دۆسییەکانی کوشتن و بریندارکردن و کوشتنی فەرمانبەری حکومەتە لەکاتی دەوامی فەرمیدا.

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی نەبوونی بەڵگە دوای بەندکردنی بۆماوەی زیاتر لە هەشت مانگ باوکی تۆمەتبارەکە لە دۆسییەکە کراوەتەدەرەوە. وتیشی سزاکە بەرکارە و لەهەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت.

هاوکات، کەسوکاری دوو مامۆستاکە داوایانکرد سەرۆکی هەرێم واژۆ لەسەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر بکات و ڕایانگەیاند بڕیارەکە بەدڵی ئەوانە و داوای تەمیکردنەوەی ناکەن.

قائیمقامی سلێمانی: رێگەنادرێت لە شوێنی ئاژەڵفرۆشان، ئاژەڵ سەرببڕدرێت
پێشت قائیمقامی سلێمانی: رێگەنادرێت لە شوێنی ئاژەڵفرۆشان، ئاژەڵ سەرببڕدرێت
مەلا بەختیار: دەبوو هەرێم ٥٠ ملیار دۆلار پاشەکەوتی هەبووایە نەك قەرزار بێت
دواتر مەلا بەختیار: دەبوو هەرێم ٥٠ ملیار دۆلار پاشەکەوتی هەبووایە نەك قەرزار بێت
ەیوەندیدار