حیزبی دیموکرات: شەڕەکەی کۆمەڵە لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی کورددا نییە



حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نیگەرانی دەربارەی شەڕەکەی کۆمەڵە دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت کە ئەوەی ڕوویدا لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی کورددا نییە.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەڕەکەی کۆمەڵە لە زڕگوێزی سلێمانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەپێی ئەو هەواڵانەی لەپێوەندی لەگەڵ ناکۆکییەکانی ئەم دواییانەی نێو ڕێزەکانی کۆمەڵە پشتڕاست کراونەتەوە، بەداخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی (٢٢ی جولای ٢٠٢٣ی زایینی) ڕەوتی گرژییەکان کێشاویەتە هێرشبردن و تەقەکردن کە لە ئاکامدا دوو هاوڕیی کۆمەڵە گیانیان لەدەست داوە و برینداریشی لێ کەوتۆتەوە”.
ڕاشیگەیاند، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی ناڕەحەتی و نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوە کە لەو هەلومەرجە هەستیارەدا هاتۆتە گۆڕێ، داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکا دان بە خۆیاندا بگرن و ڕێگا نەدەن دۆخەکە لەوە تاڵتر و ئاڵۆزتر بێ. چونکی ئەوەی ڕووی دا نە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵە و نە لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی کورددایە و نە ڕێگاچارەیەکی شیاو بۆ چارەسەری مەسەلەکانە.
هاوکات ئامدەییشی بۆ نێوەندگیری دەربڕی و دەڵێت: “حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە پێناو هێورکردنەوەی وەزعەکە و پێشگرتن لە هەر جۆرە ئاڵۆزێیەکی دیکە ئامادەیی خۆی دەردەبڕێ. بە هیوای هەستکردن بە بەرپرسایەتیی زیاتر و دڵسۆزانەی هەموو لایەک”.

مەلا بەختیار: دەبوو هەرێم ٥٠ ملیار دۆلار پاشەکەوتی هەبووایە نەك قەرزار بێت
پێشت مەلا بەختیار: دەبوو هەرێم ٥٠ ملیار دۆلار پاشەکەوتی هەبووایە نەك قەرزار بێت
درۆنێکى تورکیا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەخوارەوە
دواتر درۆنێکى تورکیا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەخوارەوە
ەیوەندیدار