درۆنێکى تورکیا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەخوارەوە



بەیانى ئەمڕۆ درۆنێکى تورکیا لە یەکێک لە گوندەکانی شارۆچکەى پشدەری سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتە خوارەوە، بەکر بایز قایمقامی پشدەر ئاماژەی بەوەکردووە، درۆنەکە لەگوندی شەروێتی کەوتووەتەخوارەوە و بە تەواوەتى تێکشکاوە و لایەنە ئەمنییەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

باسی لەوەشکردووە، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکى گیانى بە دواى خۆیدا نەهێناوە. بەگوێرەی زانیارییەکان دواى ڕووداوەکە پاشماوەى درۆنە تێکشکاوەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کۆکراوەتەوە و لابراوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ درۆنێکى  دیکەی تورکیا بە هەمان شێوە لە سنورى قەندیل کەوتە خوارەوە.

حیزبی دیموکرات: شەڕەکەی کۆمەڵە لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی کورددا نییە
پێشت حیزبی دیموکرات: شەڕەکەی کۆمەڵە لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی کورددا نییە
زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکران
دواتر زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکران
ەیوەندیدار