زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکران



پۆلیسی دهۆك ژمارەیەك ئامێری قومارکردن لەناودەبات و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش لەسەر قومارکردن دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمساڵ لەسەر بنەمای ٨٤ سکاڵا زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکراون.

ڕوونیشیکردەوە کە ساڵی ڕابردوو ١٨١ سکاڵا تۆمارکرابوون، زیاتر لە ٣٠٠ تۆمەتباریش لەسەر تاوانی قومارکردن دەستگیرکراون،

دواتریش ژمارەیەك ئامێری قومارکردن لەناوبران کە لە هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی دهۆکدا دەستیان بەسەردا گیرابوو.

 

درۆنێکى تورکیا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەخوارەوە
پێشت درۆنێکى تورکیا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەوتەخوارەوە
زیاتر لە ٦٠ کۆچبەری کورد لە خنکان ڕزگارکران
دواتر زیاتر لە ٦٠ کۆچبەری کورد لە خنکان ڕزگارکران
ەیوەندیدار